٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیستی پارتی لەکەرکووک : جێبەجێکردنی ماددەی 140 کلیلی ئارامییە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک_KDP.info_ سەرۆکی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدی ژمارە 1ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتی: پارتی دیموکراتی کوردستان داکۆکی دەکات بۆ ئەوەی ماددەی 140جێبەجێ بکرێت، چونکە جێبەجێ کردنی ئەو ماددەیە دەبێتە کلیلی ئارامیی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدی ژمارە 1ی پارتی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ، ماموستا حەسەن شێخانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پارتی دیموکراتی کوردستان ئەولەویەتی کارەکانی ئەوە دەبێت کار دەکات بۆ ئەوەی ماددەی 140جێبەجێ بکرێت، چونکە کلیلی ئارامییە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و دەبێتە دەرگایەکی ئارام و سەقامگیری لەو ناوچانە و عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆیە ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان لە چوارچێوەی یاساودەستوور کار دەکەین مادەکە جێبەجێ بکرێت و کێشەکان چارەسەر بکرێن، بۆیە داکۆکیکارێکی سەرسەخت دەبین تاوەکو جێ بەجێ دەکرێت.

ماموستا حەسەن شێخانی گوتیشی: بە جێبەجێکردنی ماددەی 140 ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە و سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەبن، چونکە ماف بۆ خاوەن ماف دەگەڕێتەوە و ئەو دۆخەی ئێستا دەگوزەرێت نامینێت، بۆیە ئارامی باڵ دەکێشێتە سەر ناوچەکە، ئەمەش وای کردووە ئێمە لەکارنامەی خۆمان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان جەختی لەسەر بکەینەوە و بیخەینە ئەولەویەتی کاری خۆمان لە ئێستا و لەداهاتوودا.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار