٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاکر مەحموود" نرخی کارەبای پریبەید بۆ شوێنی نیشتەجێبوون نرخەکەی زیاد ناکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دھۆک رەتیکردەوە نرخی کارەبا بەھۆی بەستنی سیستەمی پریبەید لەسەر ھاوڵاتیان زیاد بکرێت و دەشڵێ، لە گەڕەک و شوێنە ئاساییەکان نرخی کارەبا وەک خۆیەتی و داوامان کردووە لە پڕۆژەکانی ھای کۆستیش نرخی کارەبا کەم بکرێتەوە.

شاکر مەحموود، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دھۆک بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ئەو گەڕەک و شوێنانەی کار بە سیستەمی پریبەیدی کارەبا دەکەن و شوێنی ئاسایین نرخی کارەبا لەسەریان زیاد ناکرێت و لە ئێستادا لەژمارەک گەڕەک و ناوچە سیستەمی پریبەید خراوەتە کار و کارەبای ٢٤ بۆیان دابین کراوە نرخی کارەباش ھەمان نرخی پێشوویە، تەنیا لە پڕۆژەکانی ھای کۆست نرخیان بەرز کراوەتەوە ئەویش پێشنیار کراوە نرخیان کەم بکرێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دھۆک دەڵێت" پڕۆژەی کارەبا پریبەید لەفراوان بوونە لە پارێزگای دھۆک و ھەموو ئەو شوێنانەی پێوەری زیرەکیان بۆ دانراوە بەچەند قۆناغێک دەکرێتە پریبەید و ژمارەیەک ناوچەی دیکەی دھۆک سیستەمەکە تێدا جێ بەجێدەکرێت.

شاکر مەحموود ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" لەناو سەنتەری دھۆک ژمارەیەک پڕۆژەی نیشتەجێبوون و گەڕەک و بازاڕ کراوەنەتە سیستەمی پریپەید و لە دەرەوەی دھۆکیش سەنتەری قەزای ئامێدی سیستەمی پریپەید جێ بەجێکراوە و ئێستا کارەبای ٢٤ کاتژمێریان ھەیە بەگوێرەی سیستەمی پریپەید.
قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار