٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له‌ كونسولى گشتیى قه‌ته‌ر كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشەممە 11/13، مەسروور بارزانى، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازى له‌ حسێن عه‌لى ساڵح ئه‌لفه‌زاله‌ کونسولى گشتیى قه‌ته‌ر له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

سه‌رۆكی حکوومەت بە بۆنەی کردنەوەی کونسولخانە و دەستبەکاربوونی وەک کونسولی گشتیی قەتەر، پیرۆزبایى لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هاوكارى و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.

كونسولى گشتیى قه‌ته‌ر سڵاو و ڕێزى میرى قه‌ته‌ری به‌ سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان گه‌یاند و ئاماژەی بە پەیوەندیى بەهێز و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەر کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان نیشاندا به‌تایبه‌تى له‌ بوارى وەبەرهێنان و ئابووریدا.

هەواڵی پەیوەندیدار