٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدی ژمارە 10ی پارتی لە خانەقین: پێکهاتەکانی پشتگیری لە لیستی پارتی دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین _KDP.info_ کاندیدی ژمارە 10 لە لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین  بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە گوتی: بانگەشە لەلایەن کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لیستی 197 بەردەوامە و پێکهاتەکانی  پشتگیری لە لیستی پارتی دەکەن، چونکە دەزانن پارتی بێ جیاوازی خزمەتی هەموو پێکهاتەکان دەکات.

مستەفا ئەحمەد جومعە: کاندیدی ژمارە 10 لە لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین  بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بانگەشە بۆ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین بەشێوەیەکی زۆر باش بەڕێوە دەچێت و بە ورەیەکی بەرزەوە بانگەشە دەکەین و کاتەکانمان دابەش کردووە، بۆ ئەوەی بە ڕێکوپێکی بانگەشکە بەڕێوە بچێت، بۆیە ئومێدێکی زۆرمان هەیە دەنگی باش بەدەست بێنین، چونکە خەڵک پێشوازیەکی زۆر باشمان لێ دەکەن و پشتگیری لە کاندیدانی پارتی دەکات.
مستەفا ئەحمەد جومعە گوتیشی: ئەوانەی کوردن دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەن و ئێستا ئێمە کار لەسەر دەنگی حیزبەکانی دیکە و پێکهاتەکان دەکەین، چونکە نەک تەنها کورد .. بگرە پێکهاتەکانی دیکەش وەکو عەرەب پشتگیری لە ئێمە دەکەن و دەیانەوێت دەنگ بە ئێمە بدەن، ئێمەش بەڵێنیان پێدەدەین خزمەتیان بکەین و داکۆکی لە مافی هەموو پێکهاتەکان بێ جیاوازی بکەین بە کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی دیکەشەوە، بۆیە خەڵکیش دەزانێت پارتی خزمەتی هەمووان دەکات پشتگیری لە ئێمە دەکەن.
ئەو کاندیدەی پارتی باسی لەوەشکرد: بەردەوام دەبین لە بانگەشە بۆ لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەردەوام لە ناوخەڵک دەبین و دەمانەوێت بانگەشەیەکی ئارام بەڕێوە بچێت بێ ئەوەی هیچ  پێشێلکارییەک بکرێت، ئامانجی ئێمە ئەوەیە زۆرترین دەنگ لەسنووری دیالە بەدەست بێنین بۆ لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار