٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

راگەیەنراوێك لە دژەتیرۆری كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دژە تیرۆری کوردستان لەسەر هێرشەکانی سەر بنکە سەربازییەکەی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، روونکردنەوەیەکیان بڵاو کردەوە.

دەقی روونکردنەوەکە:

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژە تیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2023، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و، لە ئاسماندا تەقێندرانەوە.

بەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر هەمان شوێن، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بە نەتەقیوی کەوتە خوارەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار