٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەفتەی داهاتوو 100% نەوتی سپیی ماڵان دەگاتە هەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی نەوتی سپیی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکرێت و هەر خێزانێک بەرمیلێک نەوت وەردەگرێت. دەشڵێ، تا هەفتەی داهاتوو دەگات.

دکتۆر سەباح سوبحی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بە شێوەیەکی فەرمی داوا لە حکوومەتی عێراق و وەزارەتی نەوتی عێراق کراوە بۆ دابینکردنی نەوتی سپیی ماڵان و وەزیری نەوتی عێراقیش بە نووسراوی فەرمی ڕەزامەندیی نیشان داوە، بۆ ئەوەی هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق نەوتی سپیی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستانیش دابین بکرێت.

سوبحی ڕوونیشی کردەوە، ئێستا تەنها لەسەر ئەوە ماوە نەوت بەپێی رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ئامادە بکرێت و دواتریش دەست بە رەوانەکردنی بۆ هەرێمی کوردستان بکرێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەم هەفتەیە یاخود تا هەفتەی داهاتوو نەوتەکە بگاتە هەرێمی کوردستان.

ناوبراو گوتیشی، ئێستا دابینکردنی نەوتەکە لەلایەن عێراقەوە دەستی پێکردووە و ئێمە گوشار دەکەین بۆ ئەوەی کۆتایی ئەم هەفتەیە بگات و ئەگەر نەشگەیشت هەفتەی داهاتوو 100% نەوتی سپیی ماڵان دەگاتە هەرێمی کوردستان و ئەمساڵ نەوت بەسەر هەموو ماڵێکدا دابەش دەکرێت، کە بۆ هەر خێزانێک بەرمیلێک نەوت دەبێت.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار