توركیا و ئه‌مریكا هاوڕان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێگاچاره‌یه‌ی كه بارزانى بۆ دۆزى كورد پێشنیارى كردووه

وه‌رگێرانى كارزان هه‌ورامى
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بڕیاره له‌ماوه‌ى داهاتوودا له‌سه‌ر ئاستى باڵا توركیا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكى گرنگ كۆببنه‌وه له هه‌مان كاتدا هه‌ردوولا هاوڕان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێگا چارانه‌ى كه سه‌رۆكى هه‌رێم بۆچاره‌سه‌رى دۆزى كورد دیارى كردووه كه به‌شێك ده‌بێت له ته‌وه‌ره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان.
به‌پێى ڕاپۆرتى ئاژانسى جیهانى "عربی برس" له‌ماوه‌ى داهاتوودا توركیا و ئه‌مه‌ركیا كۆده‌بنه‌وه به مه‌به‌ستى قسه‌كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كه چوار ته‌وه‌ره‌ى سه‌ره‌كى له خۆى ده‌گرێت یه‌كه‌م هه‌رچه‌نده تائێستا پرسى سوریا به هه‌ڵواسراوى له نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ته‌وه به‌وه‌ى كه ناتوانن به ڕاسته‌وخۆى شتێك له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته بڵێن چونكه ئاینده‌ى دوایى به‌شار ئه‌سه‌د ناڕوونه له‌به‌ر ئه‌وه گره‌نتى نیه كه دوایى به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌و سنوره ئارامه‌ى نێوان سوریا _توركیا كه 910كیلۆمه‌تره چى به‌سه‌ر دێت و ناشزانرێت دوایى ئه‌و به‌رزاییه‌كانى جۆلان به‌ڕووى ئیسرائیدا وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه یان كێشه‌ى بۆدروست ده‌كات له كاتێكدا له دوایى ساڵى 1984تا ئێستا ئه‌و سنوره به‌بێ كێشه ماوه‌ته‌وه ,بۆیه پێشبینى ده‌كرێت له‌ماوه‌ى داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ى نێوان ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكى ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌ست پێبكات له‌سه‌ر ئه‌م پرسه چونكه پێشبینى زۆر هه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌ست پێشخه‌رى ئه‌نان سه‌رنه‌گرێت به‌دیلى توركیا _ئه‌مه‌ركیا دێته ئاراوه.
دووه‌م : به‌پێى ڕاپۆرتى ئه‌و ئاژانسه پرسى دووه‌مى نێوان هه‌ردوولا تایبه‌ت ده‌بێت به به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وتووه ئه‌مه‌ركیا ده‌ورى كاریگه‌رى هه‌بووه له كۆبوونه‌وه‌ى 5+1 ی به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران له عێراق به مه‌به‌ستى به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى چاره‌سه‌رێك كه قه‌ناعه‌ت به كۆشكى سپى بهێنێت به‌پێى ڕاپۆرتى ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه ڕاگه‌یه‌نراوه به‌ڵام دڵخۆش كه‌رنه‌بوون بۆ ئه‌مه‌ریكا و كۆشكى سپى ده‌رئه‌نجامى زیاترى ده‌وێت، لێره‌وه واشنتۆن پۆست ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئێستا هه‌ڵوێستى توركیاش له‌سه‌ر پرسى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران گۆڕاوه‌و پێى وایه كه كۆبوونه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بۆ ئه‌مه‌ریكیه‌كان بێ ئه‌نجامه بۆیه ده‌بێت ڕێگا چاره‌ى دیكه بگیرێته‌به‌ر.
به‌پێى شیكارى هه‌مان ڕاپۆرت ته‌وه‌ره‌ى سێهه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ندى به بارودۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌بێت به‌تایبه‌تى ئێستا ئۆباما نیگه‌رانه له‌وه‌ى لایه‌نه عێراقیه‌كان له هه‌ڵوێسته‌كانى سه‌رۆك وه‌یزران نیگه‌رانن و له‌ماوه‌ى 3مانگى ڕابردووش باردۆخى ئه‌منى عێراق باش نه‌بووه ئه‌مه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه به‌پێى ڕاپۆرتى ئاژانسى "نه‌خیل" ی عێراقى ئۆباما زۆر به‌وردى ده‌یه‌وێت گوێ به وته‌كانى ئه‌ردۆغان بدات له‌سه‌ر پرسى عێراق چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى توركیا حریفێكى گه‌وره‌ى ناوچه‌كه‌یه له هه‌مان كاتدا كارى گه‌رى ته‌واوى هه‌یه له‌سه‌ر هاوسه‌نگى سیاسى.
پرسى چواره‌م یه‌كێكه له پرسى گرنگه‌كان به‌پێى ڕاپۆرتى ئه‌و ئاژانسه ئه‌وه‌یه كه مه‌سه‌له‌ى قوبرس و كورده‌كانه به‌تایبه‌تى باكورى عێراق كه هه‌رێمى كوردستانه به‌پێى هه‌واڵى "The Sunday Times" كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا بڵاو كراوه‌ته‌وه ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه كێشه‌ى پارتى كرێكرانى كوردستان و توركیا هه‌نگاوێكى باشى به‌ره‌و ڕێگا چاره‌سه‌ر بڕیووه، به‌ڵام له‌ماوه‌ى سێ مانگى ڕابردوو گرژیه‌كان سه‌رى هه‌ڵداوه‌ته‌وه و توركیا باش ده‌زانێت كه تاكه ڕێگاى چاره‌سه‌ر له‌و ڕوه‌وه قسه كردنه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده كورده‌كان، به‌تایبه‌تى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم.
له ئێستادا دوای ئه‌و پێشبینه‌ى ئاژانسى ئه‌مه‌ریكى ده‌كرێت ئاماژه به‌وه بكرێت كه مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى ڕابردوودا ئاماژه‌ى به‌وه دا كه " كورد له وڵاتى خۆى ده‌چه‌وسێنرێته‌وه و ده‌بێت به مافه‌كانى خۆى بگات و ڕێگاچاره‌ى سیاسیش هه‌یه بۆچاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه یه بۆ دیالۆگ " له‌م ڕوانگه‌وه شتێكى زۆر ئاساییه كه توركیا له ماوه‌ى ڕابردوودا دووجار به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بانگى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كردووه و به وردى بۆچوونه‌كانى لێوه‌رگرتووه له هه‌مان كاتیش‌دا ناكرێت ڕۆڵى نێچیرڤان بارزانى له‌م نێوه‌نده‌دا نه‌خرێته ڕوو كه توركیا له هه‌مان شێوه له‌سه‌ر زۆر پرسى گرنگ بانگى ئانكارایى پایته‌ختى كردووه كه‌واته ئه‌مه شتكێكى ئاشكرایه كه گه‌ڕانه‌وه بۆ دیالۆگى بارزانى باشترین كلیكى چاره‌سه‌ره و دواجاریش هه‌رقسه‌كردنێكى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمى هه‌بێت ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و بۆچوونه‌ى بارزانى كه ده‌ڵێت " دیالۆگ باشترین چاره‌سه‌ره" به‌پێى ڕاپۆرتى هه‌مان ئاژانس دوابه‌دوایى وه‌رگرتنى بۆچوونه‌كانى بارزانى بڕیاره ئۆدۆغان پێشنیارى تازه سه‌باره‌ت به كێشه‌ى كورد بخاته به‌رده‌ستى ئۆباما.
بارزانى ده‌بێته دواوێستگه
مه‌سعود بارزانى له‌ماوه‌ى دووساڵى ڕابردوو په‌یوه‌ندیه دبلۆماسیه‌كانى له رۆژهه‌ڵات و ته‌واوى دنیاپه‌ره پێداوه‌و سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌شى به‌ده‌ست هێناوه بۆیه له‌م ڕوانگه‌وه له ئێستادا ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌به‌ر سێ هۆكارى ناوخۆى ده‌یه‌وێت كێشه‌ى سوریا و كوردى توركیا و ئه‌رمه‌نه‌كان یه‌كلا بكاته‌وه كه له هه‌رسێ پرسدا بارزانى له پرس و ڕاوه‌رگرتن پشكى شێرى به‌رده‌كه‌وێت به جۆرێك له ئێستادا به‌پێى ڕاپۆرتى ڕۆژنامه‌ى " ئیگزامینه‌ر"ى ئه‌مه‌ریكى بڕیاره گۆڕانكاریه‌كى گه‌وره له پێكهاته ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكا بكرێت و هیلارى كلینتۆن بكرێته جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و جۆبایدن وه‌كو وه‌زیره‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ست نیشان بكرێت ئه‌وه‌ش به پشت به‌ستن به‌و گۆڕانكاریانه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت له هه‌رسێ پرس به ئه‌نجامى بگه‌یه‌نێت.به‌پێى هه‌مان ڕاپۆرتى ئه‌و ڕۆژنامه بارزانى ده‌توانێت له نێو ئه‌م پرس و ڕایه‌دا پێشنیارى تازه له‌سه‌ر پرسى كورد بداته ئه‌مه‌ریكا و توركیاش بهێنێته سه‌ر ئه‌و ڕایه‌یى كه تاكه چاره‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه،بۆ دیالۆگه لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه گۆڕانكارى سیاسى له ناوچه‌كه زۆر به خێرایى ده‌ڕوات و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت دوایى نه‌مانى ڕ‌ژێمى سوریا پرسه سیایه‌كان زیاتر روون ببنه‌وه.




