سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسولى گشتیی ئه‌مه‌ریكا كرد

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/10/23 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مارك سترۆ كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان، ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و ڕووداوه‌كانى به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و هه‌ماهه‌نگیى ئه‌منیى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا نیگه‌رانیى خۆیان له ئه‌گه‌ر و مه‌ترسیى فراوانبوونى ئاڵۆزییه‌كان و لێكه‌وته‌كانى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ربڕى و جه‌ختیان له گرنگیى پاراستنى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و نێرده دیپلۆماتییه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌وامیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى ئه‌منیى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى، كرده‌وه.
تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




