نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له نادیا موراد كرد

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/10/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو نادیا موراد چالاكوانى ئێزدى و هه‌ڵگرى خه‌ڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتى و سه‌رۆكى ڕێكخراوى “ده‌ستپێشخه‌ریى نادیا” كرد.
له دیدارێكدا دۆخى ئێزدییان و پرۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره ئێزدییه‌كان له كه‌مپه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر زێدى خۆیان له شه‌نگال و ناوچه‌كه، ڕۆڵى ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنى ئێزدییان و ڕێوڕه‌سمى دوێنێی كردنه‌وه‌ى مۆنۆمێنتى قوربانییانى ئێزدییان له شه‌نگال تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى هه‌بوونى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كانى ئێزدییان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئاواره ئێزدییه‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان، هه‌روه‌ها باسیان له ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى و چۆنیه‌تیى هاوكاریكاردنیان كرد و سوپاسى ئه‌و وڵاتانه‌یان كرد كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت یارمه‌تیى ئێزدییان ده‌ده‌ن.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ستخۆشى له ئه‌نجامدانى ڕێوڕه‌سمى دوێنێى یاده‌وه‌ریى قوربانییانى ئێزدى، جه‌ختى له گرنگیى به‌دۆكیوومێنتكردنى تاوانه‌كانى داعش به‌رامبه‌ر به ئێزدییان و هه‌وڵدان بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه تا ڕفێنراوێكى ئێزدى مابێت، هه‌وڵه‌كان بۆ ڕزگاركردن و دیاریكردنى چاره‌نووسییان به‌رده‌وام ده‌بن.




