دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا : بابەتی بەسەربازگەکردنی تۆپزاوە چارەسەر کرا
__2023_10_17_h16m3s37__ER.jpg)
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد: بابەتی تۆپزاوە و بەسەربازگەکردنی گەیەندراوەتە سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەویش بەڵێنی دابوو ئەو بابەتە چارەسەر بکات، هەر ئەمڕۆیش هێزەکە کشانەوە و چارەسەر کرا.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی بابەتی تۆبزاوە و بەسەربازگە کردنیمان باسکرد و بە سوپاسەوە بەڵێنیدا لێکۆڵینەوە بکات و چارەسەری ئەو بابەتە بکات.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا گوتیشی، نوسراوێکمان ئاراستەی سەرۆک وەزیران کرد وردەکاری هەوڵی بەسەربازگەکردنی ئەو گوندەی تێدایە و داواکاری فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆ هەمان مەبەست هاوپێچ کراوە، بۆیە ئەمڕۆ ئەو بابەتە چارەسەرکرا و هێزەکە لە تۆپزاوە کشانەوە .
بڵند ئیبراهیم




