٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پڕۆژەیەکی ستراتیژی خراوەتە جێبەجێ کردن

سەرچاوە: KDP.info

  بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: لە بەردەوامی گرنگیدان بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە لەلایەن حکوومەتی  هەرێم بە گوژمەی نزیکەی دوو ملیار دینار پڕۆژەیەکی ستراتیژی لە بواری جێبەجێکردن دایە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەژار حەکیم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پڕۆژەی دروستکردنی قۆناغی دووەمی دووسایدی دێڵزیان بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار لە سنووری ناحیەی دینانە لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران جێبەجێ دەکرێت، پڕۆژەکان  بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن و بە تەواوبوونی ئەوپڕۆژەیە ڕێگا سەرەکییەکان و ڕێڕەوی شار زیاتر دەکرێتەوە و ئاوەدانی زیاتر ڕوو لەم دەڤەرە دەکات، پڕۆژەکە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و درێژییەکەی نزیکەی 2کم دەبێت و کۆمپانیایەکی ناوخۆیی جێبەجێی دەکات.

هەژار حەکیم گوتیشی: ئەو دووساییدەی  دروست دەکرێت کاری زۆری تێدایە،  وەکو بۆڕی ئاو و ئاوەڕۆی سندووقی و پردێک، بۆیە پڕۆژەکە بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زۆر گرنگە، قۆناغی یەکەم لەبەردەم کۆلێژی تەکنیکی سۆران تا کۆتایی کەمپی زانکۆی سۆران دەست پێ دەکات و ئێستا قۆناغی دووەم لە کۆتایی کەمپی  زانکۆی سۆران تا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تێپەڕدەبێت و دەگاتە کارگەی غاز درێژ دەبێتەوە و ئێستا کاری تێدا دەکرێت .

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار