نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هاوپه‌یمان كۆبووه‌وه

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/9/21 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ جۆول ڤاوڵ فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانى داعش له عێراق و سووریا، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و دوایین هه‌نگاوه‌كانى یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و گرفته‌كانى به‌رده‌مى تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه هه‌م له عێراق و هه‌م له سووریاش، ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكار بن بۆ ڕێگه‌گرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش كه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه هاوڕا بوون كه ده‌بێ ئه‌وانه‌ى له ده‌ستى داعش ڕزگار ده‌كرێن، یان كه‌مپه‌كان جێده‌هێڵن، شیاندنیان بۆ بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێو كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سەر چۆنیه‌تیى ڕێگریكردن له توندڕه‌وى.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌دا وێڕاى هه‌ندێ پێشكه‌وتن، به‌ڵام كێشه‌ى جددى له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌دا هه‌ن و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، پابه‌ندیى هه‌رێمى كوردستانى به به‌رده‌وامیى كاركردن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دووپات كرده‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خ




