٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەبدوڵڵا ئاکرەیی: شەش مانگە ھیچ کردەوەیەک لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان دژی ئێران نەکراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەرپرسێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ھەرێم و ئێران لێک تێگەیشتنیان ھەیە بۆ پاراستنی سنووری نێوانیان، دەشڵێ: شەش مانگە ھیچ ھێرشێک و کردەوەیەک دژی ئێران ئەنجام نەدراوە لەناو خاکی ھەرێمی کوردستان.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی ھەرێم و ئێران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئێمە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتووینەتە ڕێککەوتن لەنێو خاکی ھەرێمی کوردستانەوە ھێرشی چەکداری بکرێتە سەر ئێران، یان بارەگای فەرمیی لەسەر سنووری نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران ھەبێت، ھەنگاوی باش نراون بەڵگەشمان ھەیە ماوەی شەش مانگە ھیچ کردەوەیەک دژی ئێران لەسەر خاکی ھەرێمی کوردستان نەکراوە، ئێرانیش خۆی ئەوە دەزانێت.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھەرێم و ئێران گوتی:  ئێستا لێک تێگەیشتن ھەیە و ئێرانیش ڕەزامەندە لەسەر ئەو ھەنگاوانەی نراون، ئێمەیش ڕێگە نادەین ھیچ کەسێک ببێتە مەترسی بۆسەر دراوسێکانی ھەرێم ھەم بۆ تورکیا و ھەمیش بۆ ئێران.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ئەوەی لەتوانای ھەرێمی کوردستاندابێت لەڕووی ئەمنییەوە ئەنجامی دەدات بۆ پاراستنی سنوورەکان، لەبەر ئەوەی بازرگانی و ھاتوچۆی ھاووڵاتییانی ئێمە لەسەر سنوورەکانە، ھێندەی منیش ئاگادارم لە دوای ١٩ی مانگەوە برادەرانی ئێران ڕازین بە ڕێکارەکانی پاراستنی سنوور لەلایەن ھەرێمی کوردستان.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار