سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئێران كۆبووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/9/11 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕێككه‌وتنى ئه‌منیى نێوان عێراق و ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنیان، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى باسى له بایه‌خى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران وه‌ك دراوسێیه‌كى گرنگى هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ڕێككه‌وتنى ئه‌منیى نێوان عێراق و ئێرانه، هه‌روه‌ها دڵنیایى دا كه هه‌رگیز ڕێگه ناده‌ن هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ئه‌منى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ سه‌ر كۆمارى ئیسلامیى ئێران دروست ببێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له عێراق، جه‌ختى له بایه‌خ و گرنگیى په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ یارمه‌تى و ئاسانكارییه‌كانى له گواستنه‌وه‌ى زیاره‌تكارانى ئێرانى له یادى عاشوورادا.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




