پڕۆژەی دووسایدی قەزای شێخان لە بواری جێبەجێکردن دایە

شێخان_KDP.info_ سەرۆکی شارەوانی شێخان گوتی: پڕۆژەی دووسایدی قەزای شێخان لە بواری جێبەجێکردن دایە، بەشێکی لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەشێکیشی لەسەر بودجەی ئیدارەی مووسڵ بە گوژمەی 3 ملیار و 500ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.
خالد نەرمۆ، سەرۆکی شارەوانی شێخان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دووسایدی شێخان لە بواری جێبەجێکردن دایە و زیاتر لە 3کم دەبێت و دوو بەشە، بەشێکی لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، بەشێکیش لەسەر بودجەی ئیدارەی پارێزگای موسڵە، بودجەی تەرخانکراویشی 3 ملیار و 500 ملیۆن دینارە .
خالد نەرمۆ گوتیشی: ئەو بەشەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێی دەکات 50%ی تەواو بووە و بەشەکەی دیکە نزیکەی 30% تەواو بووە و کارکردنی تێدا بەردەوامە، ئەو دووسایدە سوودێکی زۆری بۆ قەزای شێخان دەبێت.
بڵند ئیبراهیم




