٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی حكوومەت ئەم دوو داواكاریەشی جێبەجێ كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوو داواكاریی دیكەی خەڵكی كفریی جێبەجێ كرد و دوو شەقامی گرنگی شارۆچكەكە، قیرتاو دەكرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە 28/8/2023، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوو داواكاریی دیكەی خەڵكی كفریی جێبەجێ كرد، ڕەزامەندیی لەسەر قیرتاوكردنی ڕێگای 12 ئیمام لە شارۆچكەی كفری دا، كە تێچووەكەی 6 ملیار و 21 ملیۆن و 550 هەزار دینارە.

لە هەمان كاتدا، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندیی لەسەر قیرتاوكردنی ڕێگای دێلێژە - سەنگاو دا، كە بڕی تێچووی قیرتاوكردنەكە، یەك ملیار دینارە.

لە ماوەكانی ڕابردوودا، بەشێكی خەڵكی شارۆچكەی كفریی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، گرد بوونەوە و چەند داواكارییەكیان خستە ڕوو، دەمودەست مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لیژنەیەكی بەدواداچوونی بۆ لێكۆڵینەوە لە داخوازییەكانی خەڵكی كفری پێكهێنا و چەندین داواكاریی خەڵكی شارۆچكەكەی جێبەجێ كرد، لە چوارچێوەی داواكارییەكانی خەڵكی كفری، ئەمڕۆش سەرۆكی حكوومەت ئەم دوو داواكارییەی دیكەی خەڵكی كفریی جێبەجێ كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار