پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەڕێز حەییان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی فیدرال؛ پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵی خۆم ئاراسته‌ى به‌ڕێزتان دەکەم بۆ كۆچى دواییى باوك و دواتر گیان له‌ده‌ستدانى كچ و خوشكێكى بەڕێزتان له ڕووداوێكى دڵته‌زێنى هاتووچۆدا.
لەم کۆستە گەورەیەدا هاوخه‌می بەڕێزتانم. خواى مه‌زن گیانی خوالێخۆشبووان به بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببه‌خشێت.
مەسرور بارزانی
سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان




