٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئۆجاغی برایەتی تورکمان پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی ئۆجاغی برایەتی تورکمان بەبۆنەی ٧٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پارتی کردووە، کە تێیدا هاتووە، هیواخوازین ئەم یادە مەزنە ببێتە مایەی یەکڕیزی و تەبایی سیاسی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان بەمەبەستی زیاتر فەراهەمکردنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ئابووری و سەرخستنی زیاتر پڕۆژەی چاکسازی و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە نالەبارەی کە ئێستا هەرێمەکەمان تێیدا گوزەر دەکات.

دەقی پەیامەکە:

رێزدار سەرۆک مەسعود بارزانی

بەڕێزان/ جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەڕێزان/ دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی ٧٧ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامانی ماکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و سەرجەم کادر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین، هیوای هەمیشە سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

هیواخوازین ئەم یادە مەزنە ببێتە مایەی یەکڕیزی و تەبایی سیاسی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان بەمەبەستی زیاتر فەراهەمکردنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ئابووری و سەرخستنی زیاتر پڕۆژەی چاکسازی و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە نالەبارەی کە ئێستا هەرێمەکەمان تێیدا گوزەر دەکات، هەروەها ببێتە مایەی پتەوبوونی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان و هاندەرێکی بەهێزبێت بۆ بەدیهێنانی ئارامی و ئاسودەیی و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان.

یاووز ارسلان

سەرۆکی ئۆجاغی برایەتی تورکمان

16 ئاب 2023

 

هەواڵی پەیوەندیدار