پارتی چاکسازی تورکمان: مێژوو و خەباتی نەپساوەی پارتی لە پێناو سەروەری نیشتیمان و سەربەخۆییدا بەرز دەنرخێنین

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان بەبۆنەی ٧٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییان ئاڕاستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و جێگرانی و مەکتەبی سیاسی پارتی کردووە و دەڵێ، مێژوو و خەباتی نەپساوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێگەی رزگاری گەلی کوردستان و کوردایەتییەدا لە پێناو سەروەری نیشتیمان و ئازادی و سەربەخۆییدا بەرز دەنرخێنین.
رێزدار/ سەرۆک مەسعود بارزانی
بەڕێزان/ جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان/ دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی ٧٧ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و سەرجەم کادر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین، هیوای هەمیشە سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان زەرورەتێکی مێژووی بوو بۆ درێژەپێدانی خەبات و کۆڵنەدانی گەلی کورد لەو سات و وەختە ناخۆشانەی کە دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان بە هەموو هێز و توانایان هەوڵی کپکردنی شۆڕش و سەرهەڵدانی گەلی کوردیان دەدا، مێژوو و خەباتی نەپساوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێگەی رزگاری گەلی کوردستان و کوردایەتییەدا لە پێناو سەروەری نیشتیمان و ئازادی و سەربەخۆییدا بەرز دەنرخێنین.
هیواخوازین ئەم یادە مەزنە ببێتە مایەی یەکڕیزی و تەبایی سیاسی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان بەمەبەستی زیاتر فەراهەمکردنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ئابووری و سەرخستنی پڕۆژەی چاکسازی و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە نالەبارەی کەئێستا هەرێمەکەمان تێیدا گوزەر دەکات، هەروەها ببێتە مایەی پتەوبوونی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان و هاندەرێکی بەهێزبێت بۆ بەدیهێنانی ئارامی و ئاسودەیی و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ئومێدمان هەمیشە سەرکەوتنتانە
عبدولقادر بازرگان
سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان
14ی ئابی 2023




