٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەواد مەلەکشاھی: ڕاسپاردەکانی کۆنفڕانسی کوردانی فەیلی جێبەجێدەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی کۆنفڕانسی کوردانی فەیلی دەڵێ: لە ئەنجامی کۆنفڕانسەکەی ھەولێر ٢٠ ڕاسپاردە دەرکراون و لیژنەیەک پێکھاتووە بۆ جێبەجێکردنیان، گوتیشی: ھەندێک لە خاڵەکان پێویستیان بە دەرکردنی یاسایە لەپەرلەمانی عێراق.

جەواد مەلەکشاھی، سەرۆکی لیژنەی ڕاسپاردەکانی کۆنفڕانسی کوردانی فەیلی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: رۆژی ٢/٦ لە شاری ھەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کۆنفڕانسی بەجینۆساید ناساندنی کوردانی فەیلی بەڕێوەچوو و سێ رۆژ بەردەوام بوو، لەو کۆنفڕانسەدا ژمارەیەک راسپاردە ئامادەکران کە لە ٢٠ خاڵ داڕێژران، لیژنەیەکیش بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕاسپاردانە پێکهێنرا، ئێمە وەک لیژنە ژمارەیەک کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە.


ڕاسپاردەکان پێکھاتوون لە گەڕان بەدوای گۆڕی کوردانی فەیلی، کردنەوەی سەنتەرێکی ڕۆشنبیری، قەرەبووکردنەوەی کوردانی فەیلی و چەندین خاڵی دیکە، خەریکین کاریان لەسەر دەکەین بۆ جێبەجێکردنیان.

جەواد مەلەکشاھی ڕوونی کردەوە: ھەندێ لە خاڵەکان پەیوەستن بە ھەرێم و بەغدا، بەشێکی دیکەیان پێویستیان بە دەرکردنی یاسا لە پەرلەمانی عێراق هەیە، ئێمە خەریکی ئامادەکردنی ڕاپۆرتین لەبارەی دەرکردنی ئەو یاسایانەی پەیوەستن بەپەرلەمانی عێراق، ڕاپۆرتەکان بەرزدەکرێنەوە بۆ سەرووی خۆمان و ئەوانیش ئاراستەی پەرلەمان و لیژنەی یاسایی دەکەن بۆ ئەوەی یاسایان لەبارەوە دەر بکرێت.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار