٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاشنا بابان: سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەڵمانیا گرینگە

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە سەردانەکەی بۆ ئەڵمانیا چەندین کۆبوونەوە و دیداری لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەڵمانیا سازکرد، شارەزایەکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیش دەڵێ: ھەرێمی کوردستان پێویستی بە ھاوکاری ئەڵمانیا ھەیە.

ئاشنا بابان، شارەزای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەڵمانیا بۆ دۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان گرنگە، بەتایبەتی کاتێک سەردانەکەی بەڕێزیان دوای بڕیاری ناوبژیوانی پاریس و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و چەندین رووداو دێت، بۆیەش ئەو پەیوەندییانە گرنگن بۆ ئێمە، جگە لەو ڕووداوانەی پەیوەستن بە ھەرێمی کوردستان چەندین ڕووداوی گرنگ لەسەر ئاستی جیھان ھاوکێشەی جیھانی گۆڕیوە، لەوانەش شەڕی رۆسیا و ئۆکراینا و ئەو گرفتە ئابوورییانەی ئەوروپا کە کاریگەرییان لەسەر پێگەی ھەرێمی کوردستان ھەیە، بە تایبەتی ئەڵمانیا لە ناوچەکە رۆڵی ھەیە.

ئەو شارەزایەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان گوتیشی: لە سیاسەتدا بەرژەوەندی ھەیە، ئەڵمانیا لە دوای رووداوەکانی ناوچەکە کێشەی گازی بۆ پەیدا بووە، بۆیە لەو سەردانانەی دەکرێن ڕێککەوتنی سیاسی و ئابووری گەڵاڵە دەبن، وەک دەزانین لە زۆر ڕووەوە ئێمە وڵاتێکی دەوڵەمەندین ، بەڵام بێگومان نایانەوێ ئێمە وەک ھەرێم گەشە بکەین، بۆیە پێویستمان بە ھاوکاری و پاڵپشتی وڵاتێکی وەک ئەڵمانیا ھەیە.

ئاشنا بابان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ساڵانی ڕابردوو یەکێک بووە لەو وڵاتانەی ھاوکاریی ھەرێمی کوردستانی کردووە، ئەڵمانیا لە ڕووی سەربازییەوە لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستانی داعش زۆر ھاوکاربووە و ھاوپەیمان بووە، ھەتتا لە خوێندنی باڵا ئەڵمانیا رۆڵی ھەبووە لە ھاوکاری کردنی ھەرێمی کوردستان بۆ دابین کردنی زەمالەی خوێندن.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار