٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت کرێی هاتوچۆی قوتابیانی شنگال و دەوروبەری خەرج کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_ بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان 82 ملیۆن و 50 هەزاری بۆ کرێی هاتوچۆی قوتابیانی شنگال و دەوروبەری خەرج کرد، کە 745 قوتابی پۆلی12ی ئامادەیی لێی سودمەند دەبن.

لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە ، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی ساڵانە بۆ پاڵپشتی قوتابیانی شنگال کە تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی لە دهۆک ئەنجامدەدەن، ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی (هەشتا و دوو ملیۆن و پەنجا هەزار دینار)، بۆ کرێی هاتوچۆی قوتابیانی شنگال و دەوروبەری، کە تیایدا (۷٤٥) قوتابی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی سوودمەند دەبن لەم پشتیوانییە داراییە
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ، بۆ ئەو قوتابییانەی کە گشت بابەتەکان لە پارێزگای دهۆک ئەنجام دەدەن بڕی (۱۲۰۰۰۰) سەدو بیست هەزار دینار تەرخان کراوە، بۆ قوتابیانی یەک بابەتی و دوو بابەتیش (٥۰۰۰۰) پەنجا هەزار دینار تەرخان کراوە. بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیان، سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.
بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، رۆژی شەممە کە تاقیکردنەوەکانیان تەواو دەبێت، پارەکەیان بەسەردا دابەش بکرێت. 

هەواڵی پەیوەندیدار