٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژە لەگوندەکان جێ بەجێ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەردەڕەش _KDP.info_ بەرێوبەری رێگا وبانی ئاکرێ ئاشکرایکرد  کە رەزامەندی  بە گوژمەی زیاتر لەیەک ملیار دیناری دیکە دراوە بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵێک پڕۆژە لەگوندەکانی سنووری قەزای بەردەڕەش
کە دروستکردنی رێگا وپردە بۆ گوندەکان.
موحسن میرانی ، بەرێوبەری رێگا وبانی ئاکرێ ،بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، لەسنووری قەزای بەردەڕەش کۆمەڵێک پڕۆژەی دروستکردنی گوندەکان لە بواری جێ بەجێ کردن دانە ، لەوانە گوندی قادسیە وکانی هەسپان و یەکمالەی نوێ وگوندی جوجەر و گوندی تۆپزاوە کە لەئێستادا کار لەدروستکردنی رێگای ئەو گوندانە دەکرێت ولە هەر رێگایەکیش پێویست بە نوژەنکردنەوە هەبیت نوژەن دەکرێتەوە، وەکو رێگای بەردەڕەش  کەڵەک کە رێگایەکی ستراتیژییە وبەردەوام چاودێری دەکەین وتائێستا سێ جار نوژەنمان کردۆتەوە.
موحسن میرانی گوتیشی، رەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکە بۆ گوندەکانی سنووری قەزای بەردەڕەش دراوە ئەویش بەگوژمەی زیاتر لەملیارێک دینار ، ئەوانیش  دروستکردنی رێگای گوندی دووسەرە ورێگای کۆمەڵگای بشیریان بۆ ناحیەی کەڵەک ودروستکردنی رێگای تربە سپی ودروستکردنی پردێک لە گوندی زمزمۆک و دروستکردنی پردێک لە کەورە سۆر ودروستکردنی دیوارێکی پاڵپشتی بۆ رێگای ناحیەی دارەتوو بۆ دووگوندان ،بۆیە لەچەند رۆژی داهاتوو ئەوانەش جێ بەجێ دەکرێن.
بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار