٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دھۆک نزیکەی 460 قوتابخانە دروست کراون و نۆژەن کراونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دھۆک ئاشکرای کرد، لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە تا ئێستا نزیکەی 460 قوتابخانە دروست کراون و نۆژەن کراونەتەوە، پرۆسەکەش بەردەوامە.

عومەر عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە تا ئێستا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی دھۆک 458 قوتابخانە دروست کراون و نۆژەن کراونەتەوە، لەو ژمارەیەش 13 قوتابخانە دروست کراون و بەردی بناغە بۆ 13 قوتابخانە دانراوە، ھەروەھا 94 قوتابخانەی دیکە فراوان کراون.'

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دھۆک دەشڵێت: "ھەر لە سنووری پەروەردەی گشتیی دھۆک 351 قوتابخانە نۆژەن کراونەتەوە بۆ ئەوەی خوێندن تێیاندا بەردەوام بێت و بە شێوەیەکی باشتر لە خزمەت قوتابیانی خۆشەویستدا بێت.''

عومەر عەلی ڕوونی کردەوە: "ھەموو ئەو قوتابخانانە لەسەر بودجەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای دھۆک دروست کراون و نۆژەن کراونەتەوە و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت و لە قۆناغی داھاتوو ژمارەیەک قوتابخانەی دیکە کاری فراوانکردن و نۆژەنکردنەوەیان بۆ دەکرێت.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار