مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی حەمید بەرواری دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی حەمید بەرواری دهكات.
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێزان خانەوادەی (حەمید بەرواری)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (نازدار محەمەد سادق) ھاوژینی کەسایەتی تێکۆشەر و فەرماندە و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵان، خەباتگێڕ و سەرکردەی دیاری پارتیمان و ھەڵگری میدالیای بارزانی خوالێخۆشبوو (حەمید بەرواری) ناسراو بە (عەریف حەمید بەرواری)مان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو خاتوو(نازدار محەمەد) ئافرەتێکی قارەمان و کوردپەروەر و دایکێکی میھرەبان و کۆڵنەدەر بوو، بە خەمناکییەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە نیشتیمانپەروەر و سەربەرزەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی دایکی کۆچکردویشتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان




