٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە میری ئێزدییان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ یەکشەممە 4/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزدییان کرد .
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئێزدییان و ڕەوشی دەڤەری شنگال بەتایبەتی کرا.

سەرۆکی حکومەت وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماف و داخوازییەکانی ئێزدییان، جەختیشی لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و گرووپە چەکدارییە نایاساییەکان و ئاساییکردنەوەی دەڤەرەکە کردەوە لە پێناو ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

میری ئێزدییان سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی بەردەوامی حکومەتی هەرێم لە ئێزدییان و کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانیان و گرنگیدان بە ڕۆڵی ئێزدییان لە دامەزراوەکانی حکومەت دەربڕی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار