په‌یامى نێچیرڤان بارزانى له یادى ئه‌نفالدا

هه‌ولێر-KDP.info- لە ساڵیادی ئەنفالدا، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكی بڵاوکردەوەو داوای "یه‌كڕیزى و كارى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى ده‌ستكه‌وت و مافه‌كان" دەکات.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
ئه‌مڕۆ له یادى سى و پێنج ساڵه‌ى تاوانه‌كانى ئه‌نفالدا كه ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق ساڵى 1988 به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك و خاكى كوردستان ئه‌نجامى دان، به‌وپه‌ڕى شكۆوه زیاتر له 182 هه‌زار شه‌هیدى ئه‌نفال به‌بیر ده‌هێنینه‌وه، سه‌رى ڕێز له‌به‌رده‌م گیانى پاكیاندا داده‌نوێنین و سڵاو له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌ر‌زیان ده‌كه‌ین.
له‌م یاده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه، حكوومه‌تى عێراق ده‌بێ كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه قه‌ره‌بۆ بكاته‌وه و بڕیارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق جێبه‌جێ بكات كه ئه‌نفالى به جینۆساید و تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى و تاوانى جه‌نگ ناساند. له هه‌رێمى كوردستانیش هه‌رچى له توانادایه ده‌بێ باشتر خزمه‌ت بكرێن و بایه‌خ و گرنگیى زیاتریان پێ بدرێت.
قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى خه‌بات و تێكۆشانی سه‌تان هه‌زار شه‌هیدى تاوانى سامناكى وه‌ك ئه‌نفاله‌كان و كیمیاباران و قوربانیدانى گه‌لى كوردستانه، له‌م یاده‌دا با به یه‌كڕیزى و ته‌بایى و كارى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى ده‌سكه‌وت و مافه‌كانمان، ڕێز له گیان و یادى شه‌هیدان بنێین. هه‌روه‌ها ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین تاكو ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش زیاتر به جینۆساید بناسرێت و هه‌رگیز له هیچ شوێنێكى جیهان تاوانێكى وا دووباره نه‌بێته‌وه.
سڵاو و دروود بۆ گیانى شه‌هیدان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/4/14




