سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئیتالیا كۆبوونه‌وه

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/4/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئینیازیۆ لاڕووسا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئیتالیا، سوپاسى ئیتالیاى كرد بۆ هاوكاریى و پشتگیرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌ى تیرۆردا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئیتالیا، سوپاس و پێزانینى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعشدا ده‌ربڕى و گوتى: ئێمه سوپاستان ده‌كه‌ین كه له جیاتى جیهان له ڕیزى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕى دژى تیرۆردا بوون، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به گرنگ و جێى بایه‌خ له قه‌ڵه‌م دا.
جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




