٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی عیماد بابان

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری کورد (عیماد جەلال بابان)ـی برازای مەحموود بەگی بابانم پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی خواڵێخۆشبوو عیماد بابان و كەسوكار و دۆستان و ئاشنایانیان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو عیماد بابان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

12ی نیسانی 2023

هەواڵی پەیوەندیدار