٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ژمارەیەک بابەت دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تێیدا چەند تەوەرەیەک دەخرێنە ڕوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا بابەتی پاراستنی هاووڵاتییان و دامودەزگە خزمەتگوزارییە حکوومییەکان لە ڕێگەی بەدوورگرتنی هەرێمی کوردستان لە ڕاکێشانی کێشە ناوچەیی و دەرەکییەکان بۆ ناو هەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بابەتی دابینکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان، بە مەبەستی دیاریکردنی کێشە و چارەسەرەکان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بابەتی سیاسەتی پاراستنی منداڵان لە هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتە ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار