ئەمڕۆ ٣٢ ساڵ بەسەر داستانی بەناوبانگی کۆڕێدا تێپەڕ دەبێت
__2023_04_11_h15m56s40__ER.jpg)
هەولێر -KDP.info- لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ١١ی نیسانی ساڵی ١٩٩١ ھێزەکانی پێشمەرگە سەنگەریان بەرامبەر بە ھێزەکان بەعس لە کۆڕێ دانا و گەورەترین سەروەرییان تۆمار کرد. بەرپرسی لقی پارتی لە شەقلاوە دەڵێت، سەرۆک بارزانی سەرپەرشتیی داستانی کۆڕێی دەکرد.
ڕزگار ئەنوەر، بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "داستانی کۆڕێ لە ڕۆژانی ٩ و ١١ی نیسان بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی تۆمار کرا، سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی زۆر کارای ھەبوو لە داستانی کۆڕێ و لە شوێنێکی نزیک کۆڕێ سەرپەرشتیی بەرەی شەڕی دەرکرد، بێگومان جگە لە پێشمەرگەی پارتی ھێزەکانی دیکەی کوردستانیش بەشدار بوون لە داستانی بەناوبانگی کۆڕێ، بەڵام ڕۆڵی سەرەکی پارتی ھەیبوو، ژمارەی شەھید و بریندارانی پارتییش دیارە و گەواھیی ئەو ڕاستییەیە.
بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفین گوتیشی: "پێداگریی سەرۆک بارزانی لەسەر مانەوە و بەرگریکردن وای کرد خەڵکێکی زۆر بمێننەوە و بڕیاری دروستکردنی سەنگەر دژی ھێزەکانی ڕژێم دابنێن و لەوێوە جارێکی دیکە ڕژێمی بەعس ناچار کرا داوای دانوستان بکات و ئەوان ھاتنەوە ژێر ڕکێفی کورد بۆ دەستپێکردنی دانوستان.
ڕزگار ئەنوەر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "چەکی پێشمەرگە لە داستانی کۆڕێ تەنیا چەکی ئاسایی بوو، لە کڵاشینکۆف و ئارپێجی و ئەوانە پێک ھاتبوون، لە بەرامبەردا ڕژێم بە تانکی زرێپوشی پێشکەوتووی ئەوکات و فڕۆکە ھێرشی دەکردە سەر پێشمەرگە، بەڵام بیروباوەڕی خەڵکی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە زۆر لە چەکی دوژمن بەھێزتر بوو.
قائید میرۆ




