دكتۆر بارزان جه‌وهه‌ر بۆ KDP: دوای 20 ساڵ له عێراق هێشتا کولتووری به‌عسیزم و خۆسه‌پێنی به‌رده‌وامه

هه‌ولێر –KDO.info- مامۆستایه‌كی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له ساڵرۆژی ڕووخانی ڕژێمی به‌عسدا ده‌ڵێت، هێشتا له عێراق به‌عسیزم و سه‌رده‌سته‌خوازی و شۆڤێنیه‌ت ماوه و ئه‌مه وا به‌ئاسانی كۆتایی نایات و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م هه‌ڵدێردایه، چونكه ته‌كوینی ده‌وڵه‌تی عێراقی له دامه‌زرانییه‌وه كێشه‌ی پێكهاته‌ییی تێدایه و ته‌نها چاره یا چه‌سپاندنی فیدراڵیزمێكی حه‌قیقییه، یان دابه‌شبوونی عێراقه.
دكتۆر بارزان جه‌وهه‌ر، دكتۆرا له سیسته‌می سیاسی و مامۆستای كۆلێجی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: دیاره ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له ژینگه‌یه‌كی جیاوازه‌وه نه‌هاتوون و په‌روه‌رده‌ی هه‌مان ژینگه‌ی سیاسیی عێراقن كه ئه‌مه‌شیان درێژكراوه‌ی ئه‌و ژینگه سیاسییه‌یه كه ته‌مه‌نی له سه‌ده‌یه‌ك زیاتره و، له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه به دوو کولتووری جیاوازدا هاتووین كه کولتوورێكیان سوننه‌كانن و به‌عسییه‌كانیش درێژكراوه‌ی کولتووری سوننه‌كانن و به‌شێكیشیان له سه‌رده‌می حوكمڕانیه‌تی شیعه‌كاندا ده‌ژین كه کولتوورێكی سیاسیی جیاوازه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موویان به‌رهه‌می ئه‌و کولتووره سیاسییه خۆسه‌پێنی و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستییه‌ن كه له ڕابردوو هه‌بووه و ناتوانن دابڕاو بن له ئه‌و ئایدۆلۆژیا و بیروباوه‌ڕه‌ی كه هه‌یانبووه به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌شی كه تا ئێستا وای كردووه بارودۆخی عێراق له ماوه‌ی ئه‌و بیست ساڵه ته‌قریبه‌ن تا ڕاده‌یه‌ك دۆخه‌كه جیاوازتره له سه‌رده‌می پێش 2003 له هه‌ندێك بواردا، ئه‌وه بۆ سێ خاڵی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه؛ یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندیی به‌و زه‌بروزه‌نگی داگیركاری و زه‌خته نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه كه تاكوو ئێستا له عێراق هه‌یه و بینیمان له‌و دواییه‌ش هەر له ڕێگای زه‌خته‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه له كابینه‌كانی پێشووش به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هه‌ر ئه‌وه شێوه هەڵسوکەوتەیان كردووه. خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه بۆ ڕێگری له کولتووری به‌عسیزم و شۆڤێنیه‌تی و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پێشووی ڕژێمی عێراق كه هه‌یه په‌یوه‌ندیی به خۆڕاگری و به‌رخودان و به‌هێزیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه كه تێیدا گه‌یشتووەته قۆناغێكی پێگه‌یشتنی سیاسیی ئه‌وتۆ كه خۆسه‌پاندن و داگیركاریی پێ قابیلی قبووڵ نییه، ئه‌گه‌ر 16ی ئۆكتۆبه‌ر به نموونه بێنینه‌وه كه عێراق هێرشی كرد و كوردستان به‌رگریی كرد، نموونه‌یه‌كی زۆر به‌قوه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان جارێكی تر داگیركاری و خۆسه‌پێنی قبووڵ ناكا و، خاڵی سێیه‌میش په‌یوه‌ندیی به ئه‌و بارودۆخه نێوده‌وڵه‌تییەی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد و دواتر سیسته‌می گڵۆباڵیزه‌یشن و ئه‌مانه‌وه هه‌یه، به‌گشتی واته ئه‌و سێ خاڵه كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕژێمه‌كانی دوای 2003 نه‌توانن وه‌ك ڕژێمه‌كانی پێش 2003 به‌رامبه‌ر به كوردستان هه‌موو جووڵه‌یه‌ك بكه‌ن.
دكتۆر بارزان هه‌روه‌ها گوتیشی: به‌نیسبه‌ت پرۆسه‌ی دیموكراسییه‌وه له عێراق، پێم وایه كه زه‌خیره‌یه‌كی زیاتر و خه‌باتێكی زیاتری ده‌وێ، به‌ڵام ئێمه له عێراقدا ڕه‌گ و ڕیشه‌ی كێشه‌كان ته‌نها له نه‌بوونی دیموكراسیدا نابینین، چونكه ئێمه كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كیمان هه‌یه، ئه‌ویش بابه‌تی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی هه‌ڵه‌وه هاتووه له نێوان ئه‌م سێ پێكهاته‌یه كه شیعه و سوننه و كورده، ئه‌مه به بڕوای هه‌ندێك له پسپۆڕان به‌ڕاستی كاتی زیاتری ده‌وێت و پێیان وایه یان ده‌بێت فیدراڵیه‌تێكی حه‌قیقی هه‌بێت له عێراق، یان ئه‌م وڵاته پێویستی به دابه‌شكارییه، چونكه مانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه به‌و شێوه‌یه ته‌نها ئازارشكێنێكی كاتیی سیاسییه له دۆخه‌كه ده‌درێ و ماوه ماوه تۆزێك موشكیله‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێ، به‌ڵام دیسانه‌وه به كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی تره‌وه پرۆسه‌ی سیاسی ڕوو له هه‌ڵدێر ده‌كاته‌وه كه ئه‌و كێشانه ته‌نیا له نێوان شیعه و سوننه نییه، یان له نێوان كورد و عه‌ره‌ب نییه، به‌ڵكوو ئه‌مه له نێوان خودی شیعه‌كانیشدا هه‌یه كه دۆخی پێكه‌وەهه‌ڵنه‌كردن به‌ڕوونی ده‌بینین، بۆیه پێم وایه كه ئه‌گه‌ر ئێمه حسابی ئه‌و گۆڕانكارییانه بكه‌ین كه بۆ ئه‌م وڵاته خراوه‌ته ڕوو له دوای 2003 كه ئاخۆ به چ شێوه‌یه‌ك یه‌كلایی ده‌بێته‌وه؟ ئایا فیدراڵیه‌تێكی حه‌قیقی ده‌بێت، یان دابه‌شكارییه‌كی سیاسی ده‌بێت؟ چونكه ده‌بێ بزانین ئایا ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی كه هه‌یه تا ڕاده‌یه‌ك خاو ده‌بێته‌وه و گۆڕانكاری له وڵاته‌كه دروست ده‌بێت، یان نا به‌دووری ده‌بینین، بۆیه ئێمه نابێت بۆ باتێكی ئاوا به‌و زووانه چاوه‌ڕێی نه‌مانی کولتووری به‌عسیزم و سه‌رده‌سته‌خوازی و پانعه‌ره‌بیزم بین له عێراق كه تا ئێستا له‌ناو عه‌ره‌به‌كاندا هه‌یه و ئێمه نابێ چاوه‌ڕێی گۆڕانكاریی وا زوو له‌و بیر و ئایدۆلۆژیایه بكه‌ین، به‌ڵكوو ده‌بێ چاوه‌ڕێی گۆڕانكارییه‌كی جه‌زری بكه‌ین له ڕێی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت، ئینجا بێین چاوه‌ڕێی گۆڕانكاری بین له ڕێی په‌ره‌سه‌ندنی کولتووری دیموكراسییه‌وه.
سه‌لاح جه‌لال




