سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكۆمار دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كات

ئیواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/4/8 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. عه‌بدوله‌تیف ڕه‌شید سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراقیان بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا كه له به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراقدایه و هیوایان خواست ڕێگه خۆش بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دیكه‌ى هه‌ولێر ـ به‌غدا.
هه‌ردوولا دۆخى سیاسى و ئه‌منیى وڵاتیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له پێویستیى پاراستنى سه‌قامگیرى و سه‌روه‌ریى عێراق كرده‌وه، هه‌روه‌ها لێكگه‌یشتن و گفتوگۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به ڕێگه‌ى ڕاست له قه‌ڵه‌م دا.
پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتیى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




