٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سەرۆک کۆماری عێراق كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ سێشەممە 4/4 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، له‌گه‌ڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ستایشی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال کرا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی شاندی هەردوولا لە گەیشتن بەم ڕێککەوتنە، بەرز نرخێنرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، جەخت لە گرنگیی پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵ کرا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار