له KDPیهو ناوهڕۆكی كۆبوونهوهكهی پارتی و یهكێتیی بزانه

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی یاسایی لە بەشی ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ڕۆژی چوارشەممە لەبارەی دوو تەوەر لەگەڵ دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆدەبینەوە.
ھاوار محەمەد، بەرپرسی یاسایی لەبەشی ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ لەگەڵ دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆدەبینەوە و تێیدا گفتووگۆ لەبارەی دوو تەوەر دەکرێت".
ھاوار محەمەد گوتیشی: "ئەو تەوەرانەی گفتووگۆشی لەسەر دەکرێت لەبارەی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیە، بۆ ئەوەی لەسەری بگەینە رێککەوتن".
ھاوکات ڕوونیشیکردەوە: "جارێ ھێشتا ئەندامانی خۆمان وەکو پارتی بۆ ئەنجوومەنی کۆمسیارانی نوێ دیاری نەکردووە".
بڵند ئیبراھیم




