٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی كارەبا: بەنداوی دوكان و دەربەندیخان ئاوێكی زۆریان گل داوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "زۆریی بارانبارین و گلدانەوەی ئاو لە هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان، دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی زیاتری كارەبا لە هەردوو وێستگە كارۆئاوییەكە".

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە پێگەی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند: ''بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان، جگە لە وێستگەكانی گاز و نەوتی ڕەش و گازوایل، پشت بە دوو وێستگەی گەورەی كارۆئاوی دەبەستێت، ئەوانیش وێستگەی دەربەندیخان و دووكانن.''

بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا، ئەو دوو وێستگەیە پشت بە ئاوی باراناو دەبەستن، ئەوەش بە پێی پلانێك بۆ بەردانەوەی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئاوی حكوومەتی فیدراڵ دادەڕێژرێت؛ بەم شێوەیە كارەبا لەو دوو وێستگەیە بەرهەم دەهێنرێت و تێكەڵ بە تۆڕی كارەبای نیشتمانیی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

ئومێد ئەحمەد ڕاشیگەیاند: ''خۆشبەختانە هەردوو بەنداو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاوێكی زۆریان گل داوەتەوە كە سەرووی 300 مەتر سێجا ئاو لە چركەیەكدا ڕژاوەتە بەنداوەكان و ئێستادا ئاستی بەرزیی ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان 492.43 مەترە و ڕێژەی ئاو 173 مەتر سێجایە لە چركەیەكدا. سەبارەت بە دەربەندیخانیش، بەرزیی ئاستی ئاو 468.80 مەترە و ڕێژەی گلدانەوەی ڕۆژانەی ئاو 173 مەتر سێجایە لە چركەیەكدا.''

هەواڵی پەیوەندیدار