٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆک بارزانی لە یادی 35 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆك بارزانی له‌ ساڵیادی كیمیابارنكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و داوا له‌ حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ ده‌كات قه‌ره‌بووی رۆڵه‌كانی ئه‌و شاره‌ بكاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 16ی ئاداری 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی لە یادی 35 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە كه‌ ئه‌مه‌ دەقه‌كه‌یه‌تی:

تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە بەرچاوی جیهانیان و لە لایەن دڕندەترین ڕژێمی سەردەم ئەنجام درا.

ئەم تاوانە برینێکی قووڵە لەسەر جەستەی گەلەکەمان و هەرگیز لەبیر ناکرێت.

پێویستە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی ئەو زوڵم و تاوانانە بکات کە دەرهەق هەڵەبجە و ڕۆڵەکانی کوردستان ئەنجام دراوە.

سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار