٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی سەردانی پێکهاتەکان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، شاندێکی باڵای پارتی سەردانەکانی بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکان دەست پێدەکاتەوە و، لەم چوارچێوەیەشدا وا بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی پێکهاتەکانی کوردستان بکات، بەم شێوەیەی خوارەوە:

-کاتژمێر ١٠:٣٠ی سەرلەبەیانی، بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری 

-کاتژمێر ١١:٣٠ بەیەکەوە سەردانی

ئەنجومەنی نەتەوەیی کلدانی 

پارتی دیموکراتی کلدانی 

بزووتنەوەی گردبوونی سریانی 

حزبی بیت النهرەین دیموکراتی 

ڕابیتەی کلدانی 

کیان شلاما

-کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ سەدانی:

١-پارتی چاکسازیی تورکمان

٢-پارتی رزگاریی نەتەوەی تورکمان 

٣-یانەی برایەتیی تورکمان 

٤-پارتی  نیشتیمانیی تورکمان 

٥-تورکمان ایلی

٦-بزووتنەوەی بێلایەنی تورکمان 

٧-بزووتنەوەی دیموکراتی تورکمان 

٨-پارتی یەکگرتووی تورکمان

-کاتژمێر ٣:٣٠ی پاش نیوەڕۆ، سەردانی:

١-پارتی گەشەپێدانی تورکمان 

٢-کومەڵەی لیبرالی تورکمان 

٣- کومەڵەی رۆشنبیری تورکمان 

٤-پارتی شروقی تورکمان 

٥- پارتی ئیرادەی تورکمان 

٦- پارتی گەلی تورکمان 

٧-پارتی دیموکراتی تورکمان لە کوردستان 

٨- لیستی میللەت

شاندەکەی پارتی، بە سەرۆکایەتیی هەڤاڵ (مەحموود محەمەد) ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار