٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی بارەگای مەکتەبی رێکخستن لە دھۆک دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- یەکێک لە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٤ی پارتی کردنەوەی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای دھۆکە و یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی دھۆکیش دەڵێ، لەچەند رۆژی ئایندە بارەگای مەکتەبی رێکخستنی پارتی لەدھۆک دەکرێتەوە.

سەباح بەیتوڵڵا، یاریدەدەری بەرپرسی رێکخستنی پارتی لە دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "یەکێک لە بڕیارەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی کردنەوەی مەکتەبی رێکخستنی پارتیە لە پارێزگای دھۆک کە پێشتر نەیبوو، دوای کۆنگرە بڕیارەکە خراوەتە بواری جێبەجێکردن و مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای دھۆک دامەزراوە، ئێستا ئێمە وەک مەکتەبی رێکخستن دەست بەکاربووینە و رۆژانە مەکتەبی رێکخستنی دھۆک خەریکی جێبەجێکردنی ئەرکی پارتایەتین".

بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: "ئامادەکاریەکان بۆ کردنەوەی بارەگای مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای دھۆک دەستی پێکردووە لە ئایندەیەکی نزیکدا بارەگای مەکتەبی رێکخستنی دھۆک دەکرێتەوە و ھەیکەلی رێکخستنی پارێزگاش دیاری دەکرێت، لە ئێستادا خەریکی ئامادەکاری ئەو شوێنەین کە بۆ مەکتەبی رێکخستنی دھۆک دیاریکراوە".

سەباح بەیتوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "پارێزگای دھۆک بربڕەی پشتی پارتیە و کردنەوەی مەکتەبی رێکخستن لەو پارێزگایە کاریگەری خۆی دەبێت، چونکە پارتی خاوەن پێگەیەکی بەرفراوانی جەماوەریە لەو پارێزگایە و ئاڵوگۆڕەکانی دوای کۆنگرەش بەردەوام دەبن، کە لە رۆژانی ڕابردووش بەرپرسی لقەکانی دھۆک دەست بەکاربوونە".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار