سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق دەکات

ههولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق كرد و بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەڕەشەکانی تیرۆریان تاوتوێ كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 14/2/2023 لە سەلاحەددین، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە فوتوشی ماتسوموتۆ، باڵوێزی نوێی ژاپۆن لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەڕەشەکانی تیرۆر تاوتوێ کران.
ههر له دیدارهكهدا، باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق پێزانینی بۆ خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادی هەبوو، ئەوەشی ڕاگەیاند، وڵاتەکەی خوازیاری ئەوەیە لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا بووژانەوە و سەقامگیری هەبێت و داواشی کرد پەیوەندییەکانی نێوان ژاپۆن و عێراق و هەرێمی کوردستان پەرە بستێنێت و کورتەیەکیشی لەبارەی پڕۆژە ئابووری و ژێرخانییەکانی ژاپۆن لە عێراق و هەرێمی کوردستان خستە ڕوو.
لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا، سەرۆک بارزانی سوپاسی هاوکارییەکانی ژاپۆنی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵوێزی ژاپۆن خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.




