ڕێبوار بابكه‌یی: سه‌رۆك بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی جه‌خت له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه
__2023_01_23_h18m39s35__HK.jpg)
هه‌ولێر –KDP.info- سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانیی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت له جێبه‌جێكردنی بڕیار و ڕاسپارده‌كانی سه‌رۆك بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كاته‌وه بۆ بەڕێوبردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
د. ڕێبوار بابكه‌یی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانیی په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگه‌یاند: ''ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی سوورین له‌سه‌ر جێبەجێکردنی په‌یامی جه‌نابی سه‌رۆك كه ئه‌مری كردبوو پێویسته هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان خولی شه‌شه‌م له ئه‌مساڵدا (2023) بكرێ، هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان كه له 18/1 ده‌رچوو، چوار خاڵی له‌خۆ گرتبوو، یه‌كێك له‌و خاڵانه په‌یوه‌ست بوو به‌وه‌ی كه پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه و تاوتوێی پرسی هه‌ڵبژاردن بكرێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بێنینه په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی تر تاوتوێی بكه‌ین، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و خاڵانه‌ی كه له به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیماندا هاتبوو بۆ پرسی هه‌ڵبژاردن، داوامان كرد كۆمسیۆن كارا بكرێته‌وه و ئاماده‌ییی خۆیشمان نیشان دا بۆ ئەوەی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به فره‌بازنه‌یی، یان چواربازنه‌ییش بكرێت و، هه‌موو ئاماده‌ییه‌كمان ده‌ربڕی بۆ زه‌مینەسازیی بەڕێوەبردنی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و له‌و باره‌یه‌وه داوامان كرد، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بکات بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگه یاساییانه‌ی له به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پەر‌له‌مانی كوردستاندا هەن.''
سه‌لاح جه‌لال




