٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تێچووی چارەسەری کەسوکاری شەھیدان ٥٠٪ کەم کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی شەھیدان و ئەنفالکراوانی دھۆک ئاشکرای کرد، بڕیاری حکوومەت بۆ داشکاندنی تێچووی چارەسەری نەخۆشیی کەسوکاری شەھیدان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ھەر نەخۆشخانەیەکیش پابەند نەبێت، سزا دەدرێت.

ژیان مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی شەھیدان و ئەنفالکراوانی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەپێی بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، نرخی چارەسەرکردنی کەسوکاری شەھیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە نەخۆشخانە ئەھلییەکان بە ڕێژەی ٥٠% کەم دەکرێتەوە و ھەر کەسوکارێکی شەھید بیەوێ چارەسەر وەربگرێت، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی شەھیدان بکات، بۆ ئەوەی پشتگیری بکەین و نرخی چارەسەری بۆ کەم دەکرێتەوە".

بەڕێوەبەری گشتیی شەھیدانی دھۆک دەشڵێت: "ھەندێ خەڵک وا تێگەیشتوون بڕیارەکە تەنیا نەخۆشخانەکانی حکوومەت دەگرێتەوە، بە پێچەوانەوە نەخۆشخانە تایبەتەکانیش دەبێت پابەندی بڕیارەکە بن، واتە لە ھەموو نەخۆشخانە گشتییەکانی سەر بە حکوومەت بێبەرامبەرە و لە ئەھلیش تەنیا ٥٠%ی تێچووی لێ وەر دەگیرێت".

ژیان مستەفا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ھەر نەخۆشخانەیەک پابەندی بڕیارەکە نەبێت، لە رێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە کار بۆ لێپێچینەوە دەکەین لەو نەخۆشخانەیە، لە نەشتەرگەری و ھەموو چارەسەرییەکیش ئەو رێژەیە کەم دەکرێتەوە، کە بڕیاری وەزارەتی شەھیدان و تەندروستییە و لە کاتی پابەندنەبوون سزای ئەو نەخۆشخانانە دەدرێت".

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار