بهسهرۆكایهتی مهسروور بارزانی ئهنجوومهنی وهزیران كۆدهبێتهوه

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێک لە خۆ دەگرێت و تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای دانوستانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی حکوومەتی فیدراڵی لەسەر پرسی بودجە، نەوت و غاز، دەروازە سنورییەکان و دیوانی چاودێری دارایی.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی زانیاری لەسەر پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکان بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیان و راگیراوانی سیاسی.
بڕگەی سێیەم و کۆتاییش تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی پلانی ساڵی 2023ی ئەنجوومەنی ژینگە لە بارەی گۆڕانکاری کەش و هەوا.
ڕامان وریا




