٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆک مسعود بارزانی، پێشوازی لە کلاوس شترایشەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد و، لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە بە گشتی و عێراق بە تایبەتی بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد.

ڕۆژی سێسەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز کلاوس شترایشەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە بە گشتی و عێراق بە تایبەتی ئاڵوگۆڕ کران، و ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و بەرنامەی کاری حکوومەتی تازەی عێراق.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی شنگال کرایەوە. ئەویش بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیی بۆ دەڤەری شنگال و کۆتاییهاتنی بارودۆخی ئاوارەیی خەڵکی شنگال و گەڕانەوەیات بۆ زێدی باب و باپیرانیان.

هەڕەشەکانی تیرۆر تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو و، کونسوڵی ئەڵمانیا لە هەولێر ئەوەی دووپاتکردەوە کە وڵاتەکەی لە شەڕی تیرۆردا بە هاوبەش و پشتیوانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەمێنێتەوە، و سەقامگیری و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان بەلای ئەلمانیاوە بایەخی تایبەتی هەیە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی حکوومەت و گەلی ئەڵمانیای کرد کە لە شەڕی دژی تیرۆردا یارمەتی گەلی کوردستانیان داوە، و پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کوردستان و گەلی ئەڵمانیای بە مێژوویی و دۆستانە وەسف کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار