٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی لەژێر چاودێریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا وێستگەی کارەبای KV132ی شاوێس دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، بڕیارە سبەی لەژێر چاودێریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا وێستگەی کارەبای KV132ی شاوێس بکرێتەوە.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بڕیارە سبەی دووشەممە 14/11/2022 کاتژمێر 12:30 لە شاوێس تەنیشت ناوەندی وەرزش و لاوان لەژێر چاودێریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کارەبادا وێستگەی کارەبای KV132ی شاوێس بکرێتەوە.''

ئومێد ئەحمەد گوتیشی: ''بری پارەی تەرخانکراو بۆ ئەو پڕۆژەیە 15 ملیۆن و 917 هەزار دۆلارە.''

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار