د. سەباح سوبحی: لیژنەکانی پەرلەمانی عێراق یەکلا دەکرێنەوە
_(1)__2022_11_09_h14m32s2__ER.jpg)
بەغدا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، بڕیارە سەرۆک بۆ لیژنەکانی نێو پەرلەمانی عێراق دیاری بکرێن و دەشڵێ، دوو لیژنە بەر پارتی دەکەون و یەکێک لە لیژنەکان سیادی دەبێت.
د. سەباح سوبحی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی، بە ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێشتر لیژنەکانی پەرلەمان پێک ھاتوون و بەتەمەنترین کەس کراوەتە سەرۆکی لیژنەکان، بڕیارە لایەنەکان لەسەر دیاریکردنی سەرۆکی لیژنەکان بگەنە ڕێککەوتن و لیژنەکان دابەشی سەر کوتلەکانی نێو پەرلەمان بکرێن، سەرەتا لایەنەکان کۆ دەبنەوە و دەگەنە ڕێککەوتن، ئینجا لەنێو پەرلەمان سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆ دەبنەوە.''
پەرلەمانتارەکەی پارتی دەشڵێت: "کورد سەرۆکایەتیی چوار لیژنەی بەر دەکەوێت بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و ژمارەی کۆرسییەکان سەرۆکی لیژنەکانیش دابەش کراون، ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکایەتیی دوو لیژنە وەردەگرین.''
لەبارەی لیژنەی سیادیش د. سەباح سوبحی ڕوونی کردەوە: "پێشتر ئێمە سەرۆکایەتیی لیژنەی یاساییمان لەدەست دابوو، ئێستایش خواستمان لەسەر ئەو لیژنەیە ھەیە، چونکە لیژنەی دارایی و نەوتیش ھەن، بەڵام پێم وابێت لیژنەی یاسایی بۆ ئێمە باشترە.''
قائید میرۆ




