وەکیلی میری ئێزدییان: سەرۆک بارزانی سیمبولی ئێمەشە

لقی ٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان ویبیناریکی بۆ میر (هەرمان میرزا بەگ) وەکیلی میری ئێزدییان ساز کرد و چەندین کەس لە ئەورووپا و هەریمی کوردستان تێیدا بەشداربوون.
لە دەستپیکی ویبینارەکەدا، میر هەرمان، وەکیلی میری ئێزدییان گوتی، سەرەتا سەری رێز بۆ شەهیدان، ئەوانەی خۆیان کردە قوربانیی ئەم میللەتە دادەچمێنم، دواتر وەکیلی میری ئیزدییان پێناسەی ئێزدییان بۆ بەشداربووان کرد و گوتی: ئێزدی ئەو میللەتەیە کە یەکەم میللەتە خواناسیی کردووە و خودان کولتوورە و نەتەویەکی زەنگینە، ئەوەش نەتەوەی کوردە و کوردایەتی و کوردپەروەریە و وەکوو جوگرافیای ئێزدی چەند ناوچەیەکی خاکی کوردستان هەر لە سیواس لە باکووی کوردستان تا دەگاتە کەرکووک، لەم ناوچانە نیشتەجێن و خەڵکی ڕەسەنی ئەو ئاخەن و ئێزدیاتی دەریایەکی مەزنە لەڕووی ئایینییەوە و ڕێزی هەیە بۆ هەموو ئایینەکانی دی و لەدوای هاتنی (شێخ هادی کای) ڕیفۆرمێکی نوێ بەسەر ئێزدییەکان هاتووە و تاکوو ئێستا بەردەوامە و ئێزدییەکان ڕێزی لێ دەگرن و جیاوازیی نەکردووە لە نێوان ئێزدیاتی و کوردایەتی، لەڕووی مێژووەوە لە سەردەمی سەفەوی و عوسمانیدا هەر فەرمانێک دەرچووبێت بۆ داگیرکردنی کوردستان هەوڵیان داوە ئێزدییەکان لەو خاکەی لێی دەژین، واتا لە کوردستان دوور بکەنەوە، لە دیرۆکدا داگیرکەران، کوردایەتی و ئێزدیایەتییان لە یەکتری جیا کردووەتەوە، دەبینی لە سەردەمی میترایی دەبن بە دوو بەشەوە، بەشی ئیزدیاتی و بەشی زەردەشتی.
ئاماژەیشی دا، ئێزدیاتی بە قوناغی زۆر ئەستەمدا تێ پەڕێوە و کوردایەتی بەشێک بووە لەو ستەمەی کە لێی کراوە و ئەگەر بە لۆژیک بئاخڤین، دەبینین کە کوردایەتی شتێکە ئێزدیاتیی تێدایە و کورد بەشیک بووە لە ئیزدیایەتی، وەکوو موسڵمان و کریستیان، لە سەردەمی نوێدا چۆنیەتیی گرێدانی ئێزدییەکان بە شۆڕشی نوێی کوردەوە دەبینین و گوتیشی: ''هەر لە سەرەتای دروستبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستپێکی شۆڕشی کورد لەسەر دەستی بارزانیی نەمر چەندین ئەندام و کادیر و پێشمەرگەی ئێزدی بەشدار بوون، لە شۆڕشی ئەیلوول چەندین کەسی ئێمە بەشدار بووە، وەک سەرکردە (ساڵح نەرمۆ) و (مەحموود ئێزدی) و چەندانی تر لەگەڵ بارزانیی نەمر بەشداری شۆڕش بووین، خاڵێک هەیە لە مێژووی ئێمەدا دەمەوێ ئاماژەی پێ بدەم، ئەوەیە کە بەعسییەکان لەپشت ئەم پلانە بوون لەگەڵ هەندێ کەسانی خاکفرۆش و خائین دەیانویست سەرچاوەیەک بۆ ئێزدییەکان دروست بکەن لە کوردەواری دووریان کەنەوە و ناسنامەی ئێزدیاتی بگۆڕن و ناسنامەیان بۆ خەڵکی دروست دەکرد و ناویان دەگۆڕی، لە شۆڕشی ئەیلوولی مەزن باوکی (من) میر (میرزا بەگ) بۆ ماوەی شەش ساڵ بەبێ دابڕان پێشمەرگە بوو، لەناو شۆڕش گەورە بوو، وەکوو کوڕی گەورەی میری ئیزدییان لەگەڵ بارزانیی نەمر لە شۆڕش بوو.
وەکیلی میری ئێزدییان گوتیشی: لە کاتی دروستبوونی (قیادەی موەقەتە) تا بەرەی کوردستانی چەندین سەرکردەی ئێزدی وەکوو (مەحموود ئێزدی) و چەندین لاوی خوێنگەرمی تر پێشمەرگە بوون و لە شۆڕشی گوڵانی مەزنیش و لە کاتی ئەنفالی بەدناو چەندین خیزانی ئێزدی بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتن و شەهید بوون و هەروەک لەگەڵ دەستدرێژیی ڕیکخراوی ترۆریستیی داعش و هەر لە سەرەتای ڕاپەرینەوە ١٩٩١ ئێمە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بووین، بۆیە من هیچ جارێک پارتی دیموکراتی کوردستان تەنها وەکوو حزبێک تەماشا ناکەم، بەڵکوو بۆ ئێمە شانازییە کە میللەتی کورد مەرجەعێکی هەیە، ئەوەش (ماڵا بارزانە) و جەنابی سەرۆک بارزانی سیمبولی ئێمەشە، مێژوویەکە پڕ لە سەروەری، هەر لە سەردەمی شێخ عەبدولسەلام و شێخ ئەحمەد و و مەلا مستەفا و خوالێخۆشبوو کاک ئیدریس، ئەمانە فەخرێکن بۆ ئیمە و فەخرە کە ئێزدییەکان بەشداریی شۆڕشیان کردووە و ماڵباتی ئێزدی هەرگیز دانەبڕاون.
لە کۆتاییشدا ئاماژەی دا: ئێمە دوو جار باجی شۆڕشمان داوە: یەکەم، لە ڕووی ئایینەوە و دووەم، وەکوو نەتەوە، ئێمە هەموو کاتێک هەستی نەتەوایەتیمان گەرمتر بووە لە هەموو برایانی ترمان لە کوردستان، چەندین گوندی ئێمە وێران کراوە، چونکە بەشداری شۆڕش بووین و لە ساڵی ٢٠٠٣ کاتێ شنگال ئازاد کرا، ئێزدییەکان ڕۆڵی سەرەکییان هەبوو، من لە کاتی خۆی دەستپێشخەرییەکم دا بە خاتوو جێنین پلاسخارت سەبارەت بە شنگال، باسی زۆر خاڵی گرنگمان تێدا کردبوو، هەر لە ئاوەدانکردنەوە و ئیدارەدان و زۆر شتی تر. دواتر دەرگای گفتوگۆ لە نێوان بەشداربووانی ویبینارەکە و میر هەرمان کرایەوە و وەڵامی هەموو پرسیارەکان درایەوە.




