٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە: تاکۆتایی ئەم مانگەش گەشتەکانمان بەو شێوەیە دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ئاشکرایکرد، کە ئەمساڵ گەشتەکانمان زۆر باشە و رۆژانە نزیکەی ٨٠ گەشتمان ھەیە و ھیچ گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە و تاکۆتایی ئەم مانگەش بەو شێوەیە دەبێت و بەردەوامیش ھەوڵی فراوانکردنی گەشتەکان دەدەین لەگەڵ وڵاتان.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، ئەحمەد ھوشیار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمساڵ گەشتەکانمان زۆر باشە و تائێستاش ھیچ گۆڕانکاریەک بەسەر گەشتەکانمان نەھاتووە و کەمی نەکردووە، کە رۆژانە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ٧٨ گەشتمان ھەیە و تاکۆتایی ئەم مانگەش بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت ".

ئەحمەد ھوشیار گوتیشی: "ئێمە ھەوڵ دەدەین  گەشتەکانمان فراوان بکرێت لەگەڵ وڵاتان و ئەو ھەوڵانەش بەردەوام دەدرێن، بۆیە گەشت لەگەڵ ھەر وڵاتێکیش زیاد بکەین بەفەرمیی ئاشکرای دەکەین و رایدەگەیەنین".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار