٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فارس عیسا بۆ KDP: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی داوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتی، بۆ ڕاییکردن و بەدواداچوونی مامەڵەی ھاووڵاتیان لە ھەرێم و عێراق، لەم مانگەدا نووسینگەیەک لە ھەولێر دەکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی داوە.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیارە لەم مانگەدا لە ھەولێر نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نووسینگەیەک بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی داوە بۆ کردنەوەی نووسینگەکە".

لەبارەی مەبەستی کردنەوەی نووسنیگەکەش، فارس عیسا گوتی: "کردنەوەی ئەو نووسینگەیە بۆ وەرگرتنی مامەڵەی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستانه‌ بۆ ئەوەی لە وەزارەت و فەرمانگەکانی حکوومەتی عێراق ڕایی بکرێت و بەدواداچوونیشی بۆ بکرێت بۆ ئەوەی تەواو بکرێت ".

ھاوکات عیسا ڕوونیشیکردەوە: "نەک تەنھا مامەڵەکانی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان لەرێگەی ئەو نووسینگەیە لە عێراق ڕایی دەکرێت بگرە مامەڵەی ھاووڵاتیانی عەرەبیش لە عێراق لە ھەرێمی کوردستان وەردەگرن، بۆ ئەوەی بۆیان ڕایی بکرێت و بەدواداچوونی بۆ دەکەن، ئەمەش وەکو ئاسانکاریەک بۆ ھاووڵاتیانی ھەردوولا ".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار