مەسروور بارزانی: حكوومه‌تی فیدراڵی ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانیه‌تی جێبه‌جێی نه‌كردووه

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە كۆتایی بەو هێرشانە بێت كە لەلایەن هەندێك كەسی لە یاسا دەرچووەوە ئەنجام دەدرێن، خۆشیان ددانی پێدا دەنێن و هەوڵی ئەوە دەدەن لەگەڵ ئێمە هاوكاربن و كۆتایی بەم كێشانە بێت.
ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لەكاتی سەردانی پێشانگەی هایتێكس له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان گوتی: له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گفتوگۆمان كردووه، كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكێكی له یاساده‌رچوو ئه‌م كارانه ده‌كرێن، حكوومه‌تی عێراقیش ددانی به‌وه ناوه كه كێن ئه‌وانه‌ی ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه هاوكار بن و ئه‌م هێرشانه كۆتایی پێبێت.
گوتیشی: له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر هێڵین، بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی كه‌م بكرێته‌وه، ئه‌و لیوا هاوبه‌شه‌ی بڕیاری درووستكردنی دراوه، كاره‌كانی ته‌واو بووه، به‌ڵام حكوومه‌تی فیدراڵی ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانیه‌تی، جێبه‌جێی نه‌كردووه.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی سه‌ربازی قسه‌م كردووه، ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌موو شته‌كان لای ئه‌وان ته‌واو بووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدراڵ تا ئێستا ته‌مویلی ئه‌م پرۆژه‌یه نه‌كراوه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه ئه‌منییه هاوكارێكی زۆر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی چی دیكه خه‌ڵكێكی له یاساده‌رچوو یان خه‌ڵكێكی تیرۆریستیش نه‌توانن ئه‌م شوێنه بۆ په‌لاماردانی كوردستان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌كاربهێنن.
ڕامان وریا




